٢٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٤
کوژران و بریندار بوونی ٣١ سەربازی تورکیا لە مێرسین

لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە مرسین، ٤ سەرباز کوژرا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بە هۆی وەرگەڕانی پاسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە پارێزگای مرسین، چوار سەربازی کوژرا و ٢٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو ڕووداوە وتی: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بە هۆی بچڕانی تورموزی پاسەکە ڕووی داوە. هەموو هەوڵە ئیداری و لێکۆڵینەوەییەکان لەسەر ئەو ڕووداوە درێژەی هەیە. شۆفێری پاسەکە پێشتر لەسەر کێشەی تورموزی پاسەکە هۆشداریی دابوو. ٢٧ هێزمان بریندار بوون. دۆخی چوار کەسیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە. هەوڵی کادیری پزیشکی درێژەی هەیە.

342/